لە پاش هەبوونی چەندین ساڵ ئەزموون و لێکۆڵینەوە ئەوەمان بەدی کرد لە ناوبازاردا بۆشاییەک هەیە لە بازاری خواردەمەنیدا لە ڕووی کوالێتیەوە بۆیە بڕیارماندا بە ناوی مەرجانەوە مارکەیەک دروست بکەین ئەو بۆشاییە پڕبکەینەوە و خزمەت بە خەڵکی خۆمان بکەین. لە ساڵی ٢٠١٢ دەستمان کرد بە کارکردن لە بواری خواردەمەنیدا وەکو ( برنج، زەیت، شەکر، چا، دۆشاوی تەماتە) کە خۆشبەختانە لە ماوەیەکی کورت بووینە جێگای ڕەزامەندی خەڵک و ئاماجی خۆمان لەڕووی کوالێتیەوە پێکاوە